AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٥ ١٥:٤٢

ئاڵدار خەلیل:

نەوت و سامانە سروشتییەکانی باکوور هی هەموو سوریایە/ لە گەڵ دیمەشق ڕێکدەکەوین

نەوت و سامانە سروشتییەکانی باکوور هی هەموو سوریایە/ لە گەڵ دیمەشق ڕێکدەکەوین

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دەڵێت: دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە خێرو بێرو سامانە سروشتییەکانی ناوچەکانمان تەنها هەر بۆ ناوچەکە نییە، ئێمە نامانەوێت سامانەکانی ناوچەکە قۆرخبکەین، بەڵکو بەسەروەت‌و سامانی نیشتیمانیی هەموو سورییەکانی دەزانین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەوڵی مۆسکۆ بۆ لێکنزیک کردنەوەی ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی دیمەشق، ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند: "دۆسیەی نەوت‌و سامانە سروشتییەکان کە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندان بەشێک دەبن لەپرۆسەی دانوستان لەسوریاو ئێمه‌ دەتوانین لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئەو پرسە ڕێکبکەوین".

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "ڕوسیا ئەلیەوم" ڕایگەیاند، "دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە خێرو بێرو سامانە سروشتییەکانی ناوچەکانمان تەنها هەر بۆ ناوچەکە نییە، ئێمە نامانەوێت سامانەکانی ناوچەکە قۆرخبکەین، بەڵکو بەسەروەت‌و سامانی نیشتیمانیی هەموو سورییەکانی دەزانین".

وتویەتی:"بۆئەوەی لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕێکبکەوین دەبێت گفتوگۆو دانوستان لەئارادابێت‌و ئەوەش بەشێک بێت لەپڕۆسەی دانوستانی کۆتایی، ئەگەر توانیمان بەیەکەوە دابنیشین‌و دانوستان بکەین، ئەوە دەکرێت لەسەر وردەکارییەکانی ئەو دۆسیەیە قسە بکەین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەگەرهات‌و لەسەر بابەتە سیاسیی‌و ئیدارییەکان ڕێککەوتین، ئەوە ئێمه‌ لەسەر ئەو پرسە توند نین‌و بەئاسانی دەتوانین بگەینە لەیەکتێگەیشتن‌و لەسەر بابەتی نەوت ڕێکبکەون".

News ID 39867

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha